رۆژنامه‌یه‌كی سعودی ئاشكرای كردووه كه شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی و بریتانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق گفتوگۆیان له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان كردووه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كان گواستویه‌تییه‌وه كه شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا و بریتانیا له 25 مانگی رابردوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقییان كردووه‌و 2 رۆژیش دوای ئه‌م به‌رواره سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ناوچه دابڕێندراوه‌كان كراوه، هه‌روه‌ها باسیش له‌وه كراوه كه ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكبهێنرێت و باره‌گاكه‌شی له نێو بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌یوان له باشووری كه‌ركوك بێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.