ئه‌مڕۆ 9ـی نیسان ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه له عێڕاق، دوای ئه‌وه‌ی له 17ـی ئاداری ساڵی 2003 هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێڕاق كرد له 9ـی نیسانی ساڵی 2003 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ناو شاری به‌غدا و له‌وێ مژده‌ی ئازادكردنی عێڕاقیان له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس ڕاگه‌یاند و په‌یكه‌ری سه‌دام حوسێنیان له ناوه‌ندی شاری به‌غدا له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس هێنایه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها 9ـی نیسان بۆ زۆربه‌ی عێڕاقییه‌كان ڕۆژێكی مێژووییه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌ك پشووی فه‌رمی له سه‌رتاپای عێڕاق ڕاگه‌یاندووه، به‌ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ، عێڕاق پێی نایه قۆناغێكی نوێیوه .
له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا عێڕاق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌ده‌ست ئه‌و ڕژێمه دیكتاتۆره‌وه ده‌یناڵاند و به تایبه‌تیش كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆسایدكردنی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و بێسه‌رو شوێنكردنی خه‌ڵك و وێرانكردنی نزیكه‌ی 4500 گوند و شارۆچكه‌و تێكدانی ژینگه‌ی كوردستان و پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن ئه‌نجامدرا .
له دوای 9ـی نیسانی 2003 ده‌ستكرا به ده‌ستگیركردنی سه‌رانی به‌عس و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ده‌ستگیركران كه سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی ئه‌و ڕژێمه له سه‌روی هه‌موویانه‌وه بوو له دوای دادگاییكردنیان له سێداره‌دران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.