دواى 8 ساڵ له كشانه‌وه‌یان له عێراق ئه‌مرۆ هه‌ینى هێزێكى ئه‌مریكى به‌نێو شارى كه‌ركوكدا ده‌گه‌ڕێ و خۆى نمایش ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارى كه‌ركوك پێى راگه‌یاندین ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنج ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى به نێوشارى كه‌ركوك دا گه‌راوون خۆیان نیشانى خه‌ڵك داوه
به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان ته‌نیا وه‌ك نمایش به نێو شه‌قام و ناو خه‌ڵك تێپه‌ریوون پێنه‌ده چوو هیچ ئه‌ركێكیان له بازاردا هه‌بووبێت ته‌نیا وه‌ك نمایشێك ده‌هاته به‌رچاو
هه‌رله‌م باره‌یه‌وه غازى حه‌سه‌ن چاودێرى سیاسى پێى وایه ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازیانه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا دوو نامه له خۆده‌گرێت یه‌كێك ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت دڵنیاییه‌ك به خه‌ڵكى كه‌ركوك بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر مەترسییەكانی گه‌رانه‌وه‌ى داعش بۆ ناوچه‌كه دووهه‌مینیان نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌ى كه به ده‌ستى ده‌ره‌كى یاخود نه‌یارانى ئه‌مریكا چالاكیه‌كانیان له كه‌كوك ده‌نوێنن ،هه‌روه‌ها ئه‌وه نیشانه‌یه‌كیشه كه ئه‌مریكا ده‌ست به‌ردارى عێراق نه‌بووه و نابێت، كه‌ركوكیش وه‌ك شارێكى پڕ ململانێى سیاسى ئیقلیمى و جیهانى فۆكه‌سى زۆری له‌سه‌ره .
شیاوى گووتنه ئه‌مریكا دواى8 ساڵ مانه‌وه له عێراق واته له ساڵى 2003 وه به بڕیاى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مریكا باراك ئۆباما هێزه‌كانى خۆى له ساڵى 2011 به فه‌رمى له عێراق كێشایه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دا نوێنه‌رایه‌تى و بالوێزخانه‌و و دام و ده‌زگاكانى دیكه‌ى به هێز كردن وهه‌رچه‌نده عێراق كه‌وته ده‌ست گروپ و لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمى به‌ڵام ئه‌مریكا دووباره به نیازه هێزه سه‌ربازییه‌كانى زیاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.