Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:56

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا ئازاد کرا

له‌ 25/3/2018، لە نزیك سنووری دانیمارك دەستگیر كرابوو
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ دادگایەكی ئەڵمانیا بڕیاری ئازادكردنی كارلس پێگدیمۆنت سەرۆكی پێشووی هەرێمی كەتەلۆنیای دەركرد، كه‌ له‌ 25/3/2018، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوه‌ لە نزیك سنووری دانیمارك دەستگیر كرا.

پیِشتر پارێزەری ناوبراو،  لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردبووه‌، كه‌ کارلۆس پێگدیمۆنت، ڕێبەری پێشووی کەتەلەلۆنیا لە ئەڵمانیا دەستگیر کرا، كه‌ ویستوویه‌تى لەڕێگەی دانیمارکەوە بچێتە ئەڵمانیا، به‌لام لە سنووره‌وه‌ دەستگیر کرابوو.

پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا کە تێیدا سەربەخۆییخوازان سەرکەوتن، بەڵام حکوومەتی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، کە ڕێگە نادات پێگدیمۆنت ببێتە سەرۆکی دەوڵەتی کەتەلۆنیا و دەبێ بگەڕێتەوە وولات و لێكۆلینه‌وه‌ى له‌گه‌لدا بكرێت.

ئێستا بارودۆخ لە کەتەلۆنیا ئاڵۆزەو سەربەخۆییخوازان پاش ئەوە پاڵێوراوەکەیان دەستگیر کرا، بەتەمان ئیتر بۆ دەوڵەتی نوێی کەتەلۆنیا سەرۆکی نوێ هەڵنەبژێرن.

دوای ده‌ستگیر كرانی كارلۆس پێگدیمۆنت رێبه‌ری پێشووی كه‌ته‌لۆنیا به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ لایه‌نگرانی له‌ شاری بارسلۆنای ئیسپانیا هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشاندا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.