Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:10

ڕۆناڵدۆ له‌و ئامارو ریکۆردانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بارسێلۆنا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌

ڕۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ته‌نیا 14 گۆلى تۆماركردووه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌كۆى یاریزانانى 10 گۆلى تۆماركردووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ى پورتوگالى ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانى ریال مه‌درید ، پاش تۆمارى دووگۆل له‌دوا یاری خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌یارى چوون له‌به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس ئیتاڵى ، له‌تۆمارى گۆلى دووه‌م له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ به‌شێوازێكى جوان و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رسورهێنه‌ر گۆلى تۆماركرد له‌یۆڤى ، دوای ئه‌م گۆله‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌وادارانى وه‌رزشى و ڕۆژنامه‌كان ستایشى ئاست به‌رزى ئه‌م یاریزانه‌یان كرد و به‌باشترینى جیهان به‌كردار ئه‌ژماریان كرد كه‌نازناوه‌كه‌ى پێدراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ كرداره‌كانیه‌تى ، ڕۆناڵدۆ له‌م ئامار و به‌راوردانه‌ ڕووبه‌رووى بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى كاتێك ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌  ،  له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  چوار جار خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌مێژووى یانه‌كه‌ى له‌به‌شدارى له‌خوله‌كه‌ پێنج جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وان ، ڕۆناڵدۆ له‌به‌شدارى له‌جامى جیهانى یانه‌كان چوار جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وانى مۆندیاڵ و ڕۆلى سه‌ره‌كى بینیوه‌ له‌نازناوه‌كه‌  ، له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا سێ جار نازناوه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌ جامى سوپه‌رى ئه‌وروپى رۆنالدۆ چوار جاربوه‌ته‌ پاڵه‌وان له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كه‌ ، بارسێلۆنا سێ جار به‌ده‌ستى هێناوه‌ نازناوى جامه‌كه‌ ، ڕۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ته‌نیا 14 گۆلى تۆماركردووه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌كۆى یاریزانانى 10 گۆلى تۆماركردووه‌ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.