Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:07

هه‌لیکۆپته‌رێکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا، له‌ کالیفۆرنیا تێکشکا

چوار سه‌رنشینى گیانییان له‌ ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا تێكشكا و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌واوی تاقمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌، كه‌ چوار كه‌س بوون، گیانییان له‌ ده‌ستدا.

وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی مارێنزی ئه‌مه‌ریكایه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و تێكشكاوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ جۆری سوپه‌ر ستالیۆنه‌ و به‌ مه‌به‌ستی راهێنان هه‌ڵفڕیوه‌، كاتژمێر 2:30 خووله‌ك، له‌ نزیك شاری سان دیێگۆ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و تا ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی گیانییان له‌ده‌ست داوه‌، ئاشكرا نه‌كراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.