Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:23

بایرن میونشن له‌یارى چوون شکستى به‌سێڤیا هێنا

سێڤیا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى شكستى هێنا له‌براوه‌بوون له‌یاریه‌كه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى چوون له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، سێڤیا میواندارى بایرن میونشنى كرد ، سێڤیا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى شكستى هێنا له‌به‌رده‌م یانه‌ى میواندا به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، گۆلى یه‌كه‌مى بایرن كه‌له‌ڕێگاى خیسۆس ناڤاس یاریزانى سێڤیا به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیانى تۆمار كرد له‌خوله‌كى 37  ، وه‌گۆلى دووه‌مى یانه‌ باڤارییه‌كه‌ له‌ڕێگاى یاریزان  تیاگۆ ئه‌لكانتارا تۆماركرا له‌خوله‌كى 68ى تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌ ، تاكه‌ گۆلى سێڤیا سارابیا تۆمارى كرد له‌خوله‌كى 31 .  یاریه‌كه‌ به‌كۆتا هات به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى بایرن میونشن 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.