Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:18

دوای براوه‌بوونى ریال مه‌درید به‌سه‌ر یۆڤانتۆس ، ڕۆناڵدۆ بووه‌ یه‌که‌م یاریزان به‌و ڕێژه‌یه‌ گۆل تۆمار ده‌کات له‌یۆڤى

گۆله‌ تۆماركراوه‌كه‌ى ڕۆناڵدۆ به‌شێوازێكى جوان و سه‌رسورهێنه‌ر بووه‌ته‌ بابه‌تى ڕۆژى میدیاكان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌یاری چوونى قۆناغى هه‌شت ، ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ ، یۆڤانتۆس له‌به‌رده‌م هه‌واداران و یاریگاكه‌ى له‌میواندارى كردنى ریال مه‌درید ، دووچارى شكستێكى قورس هات ، كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى میوان به‌كۆتا هێنا ، ئاست به‌رزى ڕۆنالدۆ له‌یاریه‌كه‌ بووه‌ هۆى تۆمارى دوو گۆل كه‌له‌خوله‌كه‌كانى 3 و 64 تۆمارى كرد ، كه‌گۆلى دووه‌مى دۆن باشترینى جیهان به‌لێدانێكى جوان و به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى جوانى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ تۆمار كرا كه‌دواتر بوو به‌سه‌ردێرى رۆژنامه‌كان و له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاردانه‌وه‌ى جیاى به‌خۆیدا هێنا له‌ده‌ست خۆشى كردن له‌ڕۆناڵدۆ له‌تۆمارى ئه‌و گۆله‌ جوانه‌ ، گۆلى سێیه‌مى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن مارسیلۆ تۆماركرا له‌خوله‌كى 72.
له‌تۆمارى گۆله‌كانى ڕۆناڵدۆ له‌به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان كه‌ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى گۆل تۆمارده‌كات كاتێك له‌شه‌ش یاری 9 گۆل و یه‌ك ئه‌سیستى هه‌بووه‌ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.