له یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌ی "دلۆڤان ئیدریس بارزانی" له پیرمام، له كاتی به‌شداریكردنی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتیان و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی له پرسه‌كه‌دا كارگێڕێكی لقی 21 ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ناوی" كاوه كه‌ریم" به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
كاوه كه‌ریم، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی به ناوبانگی شاره‌زووره‌و كارگێری لقی 21ـی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان بووه‌و له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیشدا دووجار به‌ده‌ستی نه‌یارانی كورد بریندار كراوه‌و له ساڵی 2008 یش كاتێك به‌رپرسی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ بووه له لایه‌ن نه‌یارانی پارتییه‌وه جارێكی تر بریندار كراوه‌ته‌وه.
بۆ به‌شداریكردن له‌پرسه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی خوالێخۆشبێت" دلۆڤان ئیدریس بارزانی" كاوه كه‌ریم له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی به سه‌رجه‌م ناوهندو لق و ناوچه‌كانییه‌وه به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد‌و ههرلهپرسهكهشدا ناوبراو به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كردووه.
به گوته‌ی كه‌سێكی نزیكی كاوه كه‌ریم پێشتر نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه‌و له نێو پرسه‌كه‌دا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌و به و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ته‌رمی كاوه كه‌ریم به كاورانێك له‌ڕێگه‌یه به‌ره‌و سلێمانی و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و عه‌ربه‌ت به‌ڕێ ده‌كرێت و له گۆڕستانی عه‌ربه‌تی سه‌روو به به خاك ده‌سپێردرێت و سبه‌ی پرسه‌كه‌ی له مزگه‌وتی رووناكی به‌ڕێوه ده‌چێت.
كاوه كه‌ریم قادر خه‌سره‌و له دایك بووی ساڵی 1969ی گوندی گهدانی سه‌ر به قه‌زای عه‌ربه‌ته و خێزانداره‌و خاوه‌نی 4 منداڵه‌و له هه‌مانكاتیشدا خاوه‌نی 3 ئامۆزای شه‌هیده و 3 جاریش له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا بریندار بووه‌و ئه‌مڕۆش له پرسه‌ی دلۆڤان بارزانی به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.