بڕیاره سبه‌ینێ ده‌وام له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
له ئێستادا ده‌وام له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان رانه‌وه‌ستاوه‌و ئه‌مڕۆش لێپرسراوانی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سبه‌ینێ-وه ده‌وام ده‌ستپێبكرێته‌وه‌و ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌رووی قوتابیاندا بكرێنه‌وه.
شه‌وی رابردوو له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایانگه‌یاند: په‌یامه‌كه‌یان له باره‌ی خراپیی ره‌وشی مووچه‌خۆران گه‌یشتووه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و بڕیاریانداوه ئه‌و خێمانه‌ی كه له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی دایان‌نابوو لایبه‌رن و مامۆستایانیشیان سه‌رپشككرد بۆ چوونه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.
سه‌رچاوه/ كوردسات نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.