شاڵاو علی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتێ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی به ناوی خه‌ونی كورسی و ده‌سه‌ڵات نه‌ك ئاوه‌دانی بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: خه‌می نه‌وشیروان مسته‌فا چاكسازی و شه‌ڕی كاك به‌رهه‌م و ئه‌وانی تر له‌سه‌ر بڕیاردان و بڕیار به ده‌ستی بووه ،یه‌عنی ئامانجی باڵی ڕیفۆرم ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم و ئامانجی باڵی ناوه‌ندی بڕیاریش وه‌ك له ناوه‌كه‌یدا دیاره ( ناوه‌ندی بڕیار ! ) ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو ، خۆیان بڕیار به ده‌ستی نێو یه‌كێتی بن .
ده‌شنووسێت: شه‌ڕی كاك به‌رهه‌م و ئه‌وانه‌ی ئێستا له نێو یه‌كێتیدا ماونه‌ته‌وه ، له سه‌ر چۆنییه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی و جۆری عیلاقاتی به‌ینی یه‌كێتی و پارتی نییه ، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لاله ، له‌سه‌ر بڕیاردانی ناو یه‌كێتییه ، له سه‌ر میراتی یه‌كێتییه ، له‌سه‌ر پۆست و پله‌وپایه و داهات و دارایی یه‌كێتییه .
به گوته‌ی شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، كه‌س هێنده‌ی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌یه‌كه‌وه جوان نه‌بوون ، بریا مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاك نه‌وشیروانی بگرتایه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.