Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:52

هه‌ده‌په‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی: خه‌مبارین به‌ بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی

ڕۆڵی دلۆڤان بارزانی له‌ خه‌باتی كوردستانی باشوور به‌رچاوه‌ و له‌بیرناكرێ
کوردستان TV
#7
100%

پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په‌) په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی "دلۆڤان ئیدریس بارزانی" بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامێكدا پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بۆ مه‌رگی "دلۆڤان ئیدریس بارزانی" سه‌ره‌خۆشی خۆیانیان گه‌یانده‌ " نێچیرڤان بارزانی" و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ته‌واوی گه‌لی كورد و خه‌مباری خۆیان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ربری.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

"ئێمه‌ خه‌مبارین به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، كه‌ نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران بوو بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بوو".

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: (ڕۆڵی دلۆڤان بارزانی له‌ خه‌باتی كوردستانی باشوور به‌رچاوه‌ و له‌بیرناكرێ، خوای گه‌وره‌ لێی خۆش بێت و سه‌رساغیش بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ته‌واوی گه‌لی كورد)

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.