له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تائێستا ئه‌مه بۆجاری چواره‌مه پردی كه‌وه‌ت له‌لایان سوپای توركیا‌و فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانییه‌وه دڕوخێندرێت و له‌ماوه‌ی مانگێكیشدا ئه‌مه دووه‌م پردی ناوچه‌كه‌یه ده‌كه‌وێته به‌ر بۆردوومانه‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ دوشه‌مه 2/4/2018 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی (په‌كه‌كه) هه‌ریه‌ك له كه‌وه‌ت و بن دێوانه و چیای كۆڕه‌سێوی سنوری خواكورك و پردی كه‌وه‌ت یان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان كرد، به‌وهۆیه‌وه پرده‌كه ڕوخاوه.
له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌وه دووه‌م پردی په‌ڕینه‌وه‌یه له ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه .
پردی كه‌وه‌ت له سه‌ر ڕوباری خواكوڕكه‌و ناوچه‌كانی ده‌شتی هێرت و خواكوڕك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێه‌وه و ده‌یان گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ڕێگای هاتوچۆو كاروكاسبی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه ، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌وه‌رزی به‌هارو گژوكیاو گه‌شتیارییه، له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تائێستا ئه‌مه بۆجاری چواره‌مه ئه‌و پرده له‌لایان سوپای توركیا‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانییه‌وه دڕوخێندرێت، وه‌ك ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان، به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، دوای هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوو به قوڵایی ( 15)كیلۆمه‌تر ، بۆردمانی فڕۆكه‌كان بۆ سه‌رناوچه‌كه چڕتر بوونه‌ته‌وه .
ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی مانگێك ئه‌وه دووه‌م پردی ناوچه‌كه‌یه ده‌كه‌وێته به‌ر بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و به‌هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی زۆر له‌به‌رده‌م هاتووچۆی هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه دروست بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.