ئەمرۆ دووشەممه ، جارێكى تر فرۆكە جەنگییەكانی توركیا چەندین شوێنیان لە سنووری شارەدێی سیدەكان بۆردومان كرد ، له‌وانه‌ش ناوچه‌ى رۆبی و لۆلان و سنین و خواكورك.
له‌م باره‌وه ئیحسان چه‌له‌بی بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان رایگه‌یاند، كه ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆكه‌كانى توركیا پردێكییان تەقاندەوە كە پەكەكە بۆ هاتوچۆی خۆی دروستی كردبوو، هەروەها سوپای توركیا بەتۆپ و هاوەن كانیە رەش و دەروبەری گوندی بەرمیزە بۆردمان دەكەن.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر كردووه و هێزه پیاده‌كانی سوپای توركیا، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك به‌رمیزه، خواكوڕك، كانیه ڕه‌ش و گونده‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه 15 تا 20 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیا، گوندنشینانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ناتوانن بچنه ناو ره‌ز و باخه‌كانیان.
شاره‌دێی سیده‌كان سه‌نته‌ری ناوچه‌ی برادۆسته‌و سه‌ر به قه‌زای سۆرانه، ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته سێكوچكه‌ی نێوان باشوور، باكوور و رۆژئاوای كوردستان، كه به سنووری نێوان عێراق و ئێران و توركیا دیاریكراوه. كۆی گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كان، ژماره‌یان 115 گونده و خه‌ڵكی زۆربه‌ی گونده‌كان له‌ترسی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان به پاساوی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، گونده‌كانیان چۆڵ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.