Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:24

بۆجاری چواره‌م ئیمارات ناوی چووه‌ فه‌رهه‌نگی گینیسه‌وه‌

نزیكه‌ی 1563 كۆمپانیا تێدا به‌شداربوون
کوردستان TV
100%

میرنیشینی راس ئه‌لخیمه‌ له‌ وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتوو بۆ جاری چواره‌م ناوی چووه‌ نێو كتیبی گینیسه‌وه‌ .

 ئه‌مجاره‌یان به‌ هۆی دروستكردنی گه‌وره‌ترین تابلۆی رێكلام كه‌ روبه‌ره‌كه‌ی 1000 متر دوجایه‌ و نزیكه‌ی 1563 كۆمپانیا تێدا به‌شداربوون ، ئه‌م تابلۆیه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ماهانگی و به‌شداریكردنی كۆمپانیا و ده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ دروستكراوه‌ .

شایانی باسه‌ ئه‌م ناوبانگ و ناودارییه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ دێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ هه‌موو بواره‌كان به‌گشتی و بواری ئابوری به‌تایبه‌ت به‌ره‌وپێش بچێت .

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.