مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مهرگی ناوادهی ههڤاڵ دلۆڤان ئیدریس بارزانی پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی كاكە دلۆڤانی كوڕی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان پێگەیشت كە بە نەخۆشییەكی لەناكاو گیانی سپارد.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسه و سەرەخۆشی لە سەرۆكی هێژامان كاك مەسعود بارزانی و هەڤاڵی بهڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی و خوشك و برایانی و تێكڕای ئەندامانی بەرێزی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها سەرەخۆشی لە خۆمان و تێكڕای هەڤاڵان و جەماوەری پارتیمان دەكەین، لەدەستدانی كاكە دلۆڤانی جوانەمەرگ، ئازاری لەیادنەچووی مەرگی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان بیردێنێتەوە و كۆستێكی ناوەخت و خەسارەتێكی گەورەیە.
كاكە دلۆڤان رۆڵەیەكی بە ئەمەكی بنەماڵەی تێكۆشەری بارزانی و خەباتكارێكی رێگای رزگاری كورد و كوردستان بوو، كە هەموو ژیانی لە ئاورەیی و لەنێو شۆڕش و بەرخودان و پێشمەرگایەتیدا سەرف كرد و هاوكارێكی ماندونهناس و بهتوانای رایكردنی ئهركهكانی جهنابی سهرۆك و ههڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بوو.
لە خودای گەورە تكاكارین جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت و سهبوری و ئارامی بهههموو لایهك ببهخشێت و، ئەمە دوا كۆستی ئەو بنەماڵە سەروەر و قوربانیدەر و كارەساتدیدەیە بێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
2ی4ی2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.