عەلی قازی محەممەد، بهبۆنهى کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، بروسكهیهكى سهرهخۆشى ئاراستهى سهرۆك بارزانى و نێچیرڤان بارزانى كرد، كه ئهمهش دهقهكهیهتى:-
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
سەرۆکی هێژا رێزدار مەسعود بارزانی، جەنابی سەرۆکوەزیران رێزدار نێچیرڤان بارزانی. پاش سڵاوێکی گەرم، خەمی کۆچی دوایی جوانەمەرگ دلۆڤان بارزانی لەم کات و ساتەدا تووشی خەمەکی گرانی کردین.
بێگومان لەنێو کورد بەگشتی و بنەماڵەی رێزداری ئێوە بەتایبەتی، هەمیشە کەسایەتی هێژامان لەدەستداوە، بەڵام خەبات و خزمەتی ئێوە هەر بەردەوام بووە.
من بە هەموو خەم و پەژارەوە هاوڕێی خەمی ئێوەی هێژام، بەداخەوە چونکە من لە ئەوروپام، ناتوان بێمەوە خزمەتتان.
لەسەر ناوی خۆم و هەموو عەشیرەتی قازییەکان، سەرەخۆشیاتان لێدەکەم و هیوادارم خەمی کۆتاییتان بێت.
ئینشائەڵڵا جێگای کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی بەهەشتی بەرین بێت.
عەلی قازی محەممەد
ئەڵمانیا
2-4-2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.