Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:26

دادگایەکی عێراق بڕیاری لەسێدارەدان بۆ 6 ژنی تورک دەرده‌کات

پێشتر دادگایەکی عێراق سزای مەرگی بۆ 15 ژنی دیکەی تورک دەرکردبوو
کوردستان TV
100%


ئاژانسی دەنگوباسی "فڕانس پـرێس" ڕایگەیاند، كه‌ سەرچاوەیەک لە دەزگای دادوەری عێراق گوتویەتی دادگایەکی وڵاتەکەی بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ 6 ژنی تورک دەرکردووە، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش.

ئاژانسەکە دەڵێت" دادگاکە ئەمڕۆ دووشەممە ئەم بڕیارەی داوە و هەروەها لەسەر هەمان تاوان سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ژنێکی دیکە دەرکردووە.

ژنەکان دانیان‌ ناوە بەوەی لەگەڵ هاوسەره‌کانیان، کە سەر بە داعش بوون، بە شێوەیەکی نایاسایی سەرەتا چوونەتە ناو سوریاوە و پاشان هاتوونەتە عێراق.

فڕانس پـرێس دەڵێت" زۆربەی ئەم ژنانە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی تەلەعفەر لە داعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پـێشمەرگە کردبوو لەگەڵ منداڵەکانیاندا.

پـێشتر لە مانگی شوباتدا، دادگایەکی عێراق سزای مەرگی بۆ 15 ژنی دیکەی تورک دەرکرد لەسەر هەمان تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش، كه‌ دەڵێن تەمەنی ژنەکان لە نێوان 20 بۆ 50 ساڵیدا بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.