فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا، لەبارەی ناڕەزاییەکانی ئەم دواییانەی فەرمانبەران ڕایگەیاندووە" لەگەڵ ئەوانەی داوای ماف دەکەن، بۆچوونێکمان ھەیە، ئەوانەش ئامانجیان ڕووخانە، بۆچوونێکی تایبەتمان ھەیە."
فازڵ میرانی، گوتیشی" ئێمە گلەییمان لە دەستی دەرەکی نییە کە لەو خۆپیشاندانانە ھەبێت، چونکە وەک دەزانرێت وڵاتی ئێمە دابەش کراوە بەسەر چەند وڵاتێک‌دا، بەڵام ئەوەی کە جێگەی سەرسوڕمانە، ئەوەیە بۆ ئێمەی ھێزی ناوخۆ بە قسەی ھێزە دەرەکییەکان بکەین؟ ئەو ئەزموونەی کە ساڵەھای ساڵە خەباتمان بۆ کردووە و بە ھەڵبژاردن ئەم کیانەمان دروست کردووە، بۆچی داوای ڕووخانی بکەین؟!"
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت" ئەو ھێزە ناوخۆییانەی لە پشت ئەو خۆپیشاندانانەی ئێستای کوردستانەوەن، نایانەوێت ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و گوتی" بە بۆچوونی ئێمە ئەوانەی ئەمکارە دەکەن نایانەوێت ھەڵبژاردن بکرێت، چونکە خۆ پارتی و یەکێتی نە ئەوانی تر بە کودەتا نەھاتوون و بە ھەڵبژاردن ھاتوون و حەقە چاوەڕێی ھەڵبژاردنەکان بکەن.
فازڵ میرانی، ڕاشیگەیاند" لە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکاندا ھەر یەک بە مافی خۆی دەگات، بەڵام ئێمە ناتوانین یەکتر دەربکەین ئەگەر کەسێک نەیەوێت خۆی بێبەش بکات کەس ناتوانێت بێبەشی بکات، ئەوانەی دوێنێ شەریکمان بوون، حەقی خۆیانە ئەمڕۆ دژمان بن، بەڵام حەق وایە چاوەڕوانی ھەڵبژاردنەکان بکەین، چونکە ھەرکەس مافی خۆی وەردەگرێت."
میرانی وتیشی" كه‌موكوڕی هه‌یه له‌هه‌موو شوێنێك له باشترین وڵاتی دنیادا كه‌موكوڕی هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی هاوڵاتی داوای ده‌كات ده‌سه‌ڵات ناتوانێت بۆی دابین بكات، له ساڵی(١٩٩٢) تا (٢٠١٤) كه داعش نه‌هاتبوو ، عیراق بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌بڕیبوو ئه‌م حكومه‌ته زۆر یا كه‌م بووه توانیوێتی موچه بدات ، ماف هه‌یه و ئه‌ركیش هه‌یه هیچیان بێ یه‌كتر نابێت ، ده‌ستكاری كردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه واتای ئه‌وه‌یه حكومه‌ت هه‌ركات توانای هه‌بوو خۆی پاشه‌كه‌وت ناهێڵێت، پرسیارێك له‌خۆمان ده‌كه‌ین وه‌ك كورد، حكومه‌تێك هه‌یه خۆی بیه‌وێت فه‌رمانڕه‌وا بێت و موچه‌ی خۆی نه‌دات؟! مه‌نتق هه‌یه، بۆ نمونه من سبه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بم سبه‌ی پاره هه‌بێت واده‌كه‌م پاره‌ی كارمه‌ند نه‌ده‌م؟! ئه‌مه مه‌نتقی ده‌وێت، به‌ڵام كه توانا نه‌بوو ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش تێبگات بۆ نیه؟ چونكه عیراق هه‌ڵوێستی هه‌یه له‌به‌رامبه‌رمان و دۆخی ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعش ، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مومان وابكه‌ین ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین نه‌ك هه‌ربڵێین وه‌ره حكومه‌ت وابكه."
فازڵ میرانی ڕاشیگه‌یاند"ئێمه شه‌ری داعشمان كرد و ٢ هه‌زار شه‌هیدمان دا، به‌ڵێ ئێمه وه‌ك پارتی له (١٩٩٢) تا (٢٠١٤) ئه‌م وڵاته‌مان به‌ڕێوه بردووه، ئه‌م هه‌موو پڕۆژه و زانكۆ و ڕێگاو بان و فڕۆكه‌خانه‌یه‌مان كرد، واته ئه‌و حكومه‌ته‌ی پارتی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد ئه‌وانه‌ی كرد ، به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه نادیده ده‌گرن و به‌ڵام دێن ئه‌م ماوه‌یه‌ی شه‌ڕی داعش باس ده‌كه‌ن كه به‌خوێنی شه‌هیدانی پارتی و یه‌كێتی مه‌ترسی داعش دورخرایه‌وه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.