ئەردۆغان لەبارەی بوونی پەکەکە لە شنگال هۆشداریدەداتە بەغدا و دەڵێت، ئەگەر چارەسەری ئەو پرسە نەکەن تورکیا "بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە هیچ کەسێک دەچێتە شنگال.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێكیدا لە شاری ئیستەمبۆل ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، "بە تایبەتی بە حكومەتی بەغدامان وتووە، ئەگەر ئێوە چارەسەری دەكەن باشە، ئەگەرنا ئێمە دێین و لە شەنگال پەكەكە چارەسەر دەكەین.
ئەردۆغان جەختی لەوەشكردەوە، بۆ هەموو ئەمانە مۆڵەت لە هیچ كەس وەرناگرین و تەماشەی چاوی هیچ كەسی ناكەین.
ئەردۆغان پەیامێکی ئاراستەی پەکەکەش کرد و گوتی: ئەوان خۆیان دەشارنەوە و ئێمەش شوێنیان کەوتووین، چی روویدا؟ رایانکردە عەفرین و شنگال، بەڵام ناتوانن خۆیان لە هێزەکانی ئێمە بشارنەوە.
شایهنی باسه ئەردۆغان چەندین جار هۆشداریداوە لەوەی شەوێک لەناکاو هێزەکانی وڵاتەکەی هێرش بۆ سەر شنگال دەستپێدەکەن و دەڵێت، ناهێڵن ئەو شارە ببێتە قەندیلی دووەم.
سهرچاوه: ئاژانسی ئهنادۆڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.