Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:28

مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی: خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌م و پرسه‌تان ده‌زانین

پرسەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێز / كاك مه‌سعود بارزانی
به‌ڕێز/ كاك نێچیرڤان بارزانی

                                                            بابه‌ت/ پرسه‌نامه‌
 
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی كتوپری كاك (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگه‌یشت، به‌ناوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان و ته‌واوی كه‌سوكارو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین.

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌م و پرسه‌تان ده‌زانین، له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواكارین سه‌بوریتان بداته‌وه‌و ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیتان بێت و رۆحی كۆچكردووش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات.

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.