Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:27

سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆک بارزانی ده‌کات

بۆ ئەو خەمەتان لە ناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەین
سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
کوردستان TV
100%

دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی : 

برای بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، بە داخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی برازاتانمان پێگەیشت. 

بۆ ئەو خەمەتان لە ناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەین،پرسە و ماتەمینیی قوڵتان پێشکەش دەکەین لەرێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی یەک بە یەکی خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزتان و خانەوادەی کۆچکردو دەکەین. 

لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کاک دلۆڤان بە بەهەشتی فراوانی خۆی شاد بکات و سەبوریی و ئۆقرەییتان پێ ببەخشێت و ئەوە دوایین خەمتان بێت. 

إنا لله و إنا الیهِ راجِعون 


دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمار 
2ـی 4ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.