بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانییەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدرال، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان كرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.
به‌ڕێز عه‌بادى، هیواى خواست خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز عه‌بادى كرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.