نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا "دڵشاد عومه‌ر" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، رایگه‌یاند: دۆخی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له مه‌ترسیدایه.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، دڵشاد عومه‌ر رایگه‌یاند: ده‌بێ مامۆستایان به ئه‌ركی پیرۆزی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵسن و دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و بگه‌ڕیێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان و كۆتایی به بایكۆت بهێنن.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت پرۆسه‌ی خوێندن له پارێزگای سلێمانی په‌كی ده‌كه‌وێت و مه‌ترسی فه‌وتانی ساڵێكی خوێندن هه‌یه، چونكه ته‌نیا 2 مانگ پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی گوتیشی: ده‌بێت د‌رك به هه‌ستیاری دۆخه‌كه بكه‌ین، بۆیه داوا له هه‌موو مامۆستایان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كانیان و به‌ر له قه‌یرانی خوێندن بگرن.
راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته حیزبه‌كان به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ڵسن و ڕۆڵی ئه‌رێنی بگێڕن له‌م بار‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا و پێویستیشه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزین.
دڵشاد عومه‌ر هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه به زووترین كات لیستی مووچه به‌سیسته‌می نوێی مووچه ئاماده ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.