به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى (ANSA) ڕۆما رۆژى هه‌ینى 30 ئادارى 2018، حه‌سه‌ن سۆماڵى كه بۆ ماوه‌ى 17 ساڵ مایه‌وه له زیندانێك له وڵاتى ئیتاڵیا، دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به بێتاوانى ده‌رچوو.
هاشى عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌و كه‌سه بوو كه به تۆمه‌تى كوشتنى پێشكه‌شكارى ته‌له‌فزیۆنى (RAI) ئیلاریا ئاڵپى 32 ساڵ و كامێرامان میلان هروڤاتین 45 ساڵ، حه‌سه‌ن ته‌نها كه‌س بوو دادگایى كرا له كه‌یسى كوشتنى ئاڵپى و هروڤاتین بۆ ماوه‌ى 17 ساڵ زیندانى كرا.
له 20ى ئادارى ساڵی 1994 ئاڵپى و هروڤاتین له نێو قه‌مه‌ره‌یه‌كى جۆرى جیب كه‌وتنه ناو بۆسه‌یه‌ك له لایه‌ن 7 كۆماندۆ ده‌ستڕێژیان لێكرا و كوژران.
سه‌ره‌تا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كوشتنى ئاڵپى و هروڤاتین وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك بووه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى میلیشا سۆماڵییه‌كان كه به‌هۆى پیكدادانى نێوان میلیشا سۆماڵییه‌كان و هێزى ئاشتى پارێزى ئیتاڵى شه‌ڕو پێكدادان رووى دابوو.
به‌ڵام له ساڵى 1999 كتێبیك له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ى ئاڵپى به ناوى ئه‌نجام چاپ كرا و باسى كه‌یسى ئاڵپى و هروڤاتینى كردووه، كه كوشتیان به مه‌به‌ستى ئه‌وه بووه بیان وه‌ستێنن تا ئه‌و زانیاریانه ئاشكرا نه‌كه‌ن كه‌وا باڵێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چه‌ك و پاشه‌ڕۆكى ژه‌هراوى له‌لایه‌ن بازنه‌یه‌ك له چه‌ند كه‌سى پله به‌رزى سه‌ربازى و سیاسى و ئابوورى هه‌ردوو وڵاته‌وه بووه و كتێبه‌كه خزمه‌تگوزارى نهێنى سیخورى ئیتاڵیا له كوشتنى ئاڵپى و هروڤاتین وه‌ك ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى تۆمه‌تبار ده‌كات.
له ساڵى 1999 هاشى عومه‌ر حه‌سه‌نیان هێنا بۆ ئیتاڵیا به مه‌به‌ستى دادگایى كردن و له ساڵی 2000 بڕیارى دادگا به تاوانبارى حه‌سه‌ن و زیندانى هه‌تا هه‌تایى به‌سه‌ردا ده‌ركراو دواتر بڕیارى دادگایه‌كه‌ى كه‌م كرایه‌وه بۆ 26 ساڵ، پارێزه‌ره‌كانى حه‌سه‌ن گوتیان ئه‌و بێ تاوان بووه و فێڵى لێ كرابوو و به هاتنی بۆ پێش دادگاى ئیتاڵیا.
ئه‌حمه‌د عه‌لى ره‌یج كه له دادگاییكردنى حه‌سه‌ن ئه‌و شایه‌دى ئه‌وه‌ى دابوو كه حه‌سه‌ن ته‌قه‌ى كردووه له ئالپى و هروڤاتین، به‌ڵام له ساڵى 2015 ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه حه‌سه‌ن بێ تاوانه‌و و ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه نه‌بووه و كه‌سێكى ساده بووه و ره‌یچ وتیشی من ئه‌و كاته كه‌وتمه ژێر فشارى مه‌ترسییه‌وه تا شایه‌دى له‌سه‌ر حه‌سه‌ن بده‌م.
هاشى عومه‌ر حه‌سه‌ن پاش 17 ساڵ زیندانی دواجار له‌لایه‌ن دادگاوه بێتاوانى سه‌ڵمێنرا و رۆژى هه‌ینى له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى پیروگیا بڕى 3 ملیۆن و 181 هه‌زار یۆرۆى وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رگرت.
له ئاژانسى هه‌واڵى (ANSA) وه‌رگیراوه
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.