Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:35

 سێ که‌سی خانه‌واده‌یه‌ک به‌ کاره‌ساتێک یه‌ک له‌ دوای یه‌ک گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن

پاش بێ هیوا بوون له‌ ژیانی منداڵه‌كانیان پرسه‌یان بۆ داده‌نرێت
کوردستان TV
#7
100%

كاتژمێر 9:50 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ته‌رمی یه‌كێك له‌و خوشك و برایه‌ی كه‌ به‌ر له‌ 7 ڕۆژ له‌ ڕووباری خاپووردا خنكان دۆزرایه‌وه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی غه‌واسی زاخۆ ته‌رمی یه‌كێك له‌و خوشك و برایه‌ی كه‌ به‌ر له‌ 7 ڕۆژ له‌ رووباری خاپووردا خنكابوون و ئاوه‌كه‌ بردبوونی و بزر ببوون دۆزییه‌وه‌ به‌ ناوی"عیماد عیرفان حسێن گویی" كه‌ 18 ساڵانه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ بۆ ڕزگار كردنی خوشكه‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵانه‌كه‌ی به‌ ناوی" مه‌دینا عیماد حسێن گویی" كاتێك په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی بوو له‌ ناو ئاوی رووباره‌كه‌دا خۆی ده‌خاته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئاوه‌كه‌ ره‌حم به‌ هیچ كام له‌و خوشك و برایه‌ ناكات و ده‌خنكێن، له‌ رۆژی 30/3/2018 له‌ لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه‌ پاش بێ هیوا بوون له‌ ژیانی منداڵه‌كانیان پرسه‌یان بۆ داده‌نرێت.

دوای رووداوه‌كه‌ش،  ئامۆژنی ئه‌و 2 خوشك و برایه‌ به‌ ناوی( سافیه‌ مه‌حه‌مه‌د سالح گویی) له‌ هه‌مان ڕۆژدا له‌ داخی مه‌رگی ئه‌و خوشك و برایه‌ سه‌كته‌ لێی ده‌دات و ده‌ست به‌ جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

tarmi ganjakatimi xawasi zaxo

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.