نوێنه‌ری شاری ره‌شت له په‌رله‌مانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی له به‌رفراوانی گه‌نده‌ڵیی له سیستمی حكومه‌تی ئێران‌دا، وتوویه‌تی كه پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی له به‌یتی رێبه‌ری ئێرانه‌وه ده‌ستپێبكات به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هاوڵاتییان.
غوڵامعه‌لی جه‌عفه‌رزاده نوێنه‌ری شاری ره‌شت له په‌رله‌مانی ئێران وتی: گه‌نده‌ڵیی چوارچێوه‌ی سیسته‌م و حكومه‌تی ته‌نیوه و من هیچ ئومێدێكم نییه كه ئه‌و یاسایه‌ی باس له وه‌رگرتنه‌وه‌ی سامانی ناڕه‌وای به‌رپرسان ده‌كات، بتوانێ پێش له‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵییه بگرێت، چونكه خۆم له‌م سیسته‌مه‌دا كار ده‌كه‌م و زۆر شت ده‌بینم كه مایه‌ی نیگه‌رانین.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شۆڕشی ئێران شكست بهێنێت، ئه‌وا به‌هۆی بوونی گهنهدهڵیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانه‌ی ئێران پێشنیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بهێنێت واباشتره كه ئه‌مكاره له به‌یتی رێبه‌ریی واته ئۆفیسی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستپێبكات و ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات و دواتریش ده‌زگای دادوه‌ریی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵیی ببێته‌وه و دواتریش ده‌زگاكانی دیكه ئه‌مكاره بكه‌ن، ئه‌وسا متمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوڵاتییان و كۆمه‌ڵگه.
به‌مدواییه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێران پڕۆژه یاسایه‌كیان له‌ژێرناوی " سه‌ندنه‌وه‌ی سامانی ناڕه‌وا به‌ده‌ستهاتوو له به‌رپرسانی حكومیی " خستووه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئێران كه ئامانجی ئه‌وه‌یه سامانه ناڕه‌واكانی به‌رپرسان وه‌رگرێته‌وه و بگه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتیی.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.