Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:49

مه‌ترسیی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی مانگه‌ ده‌ستکرده‌که‌ی چین له‌سه‌ر کوردستان لاچوو

وێستگه‌كه‌ دوای تێپه‌ڕین له‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌ویی ئاگری گرتووه‌
مه‌ترسیی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ی چین له‌سه‌ر كوردستان لاچوو
کوردستان TV
100%

وێستگه‌ و مانگی ده‌ستكردی گه‌ردوونی تیانگۆنگی چینی كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو له‌ ئه‌رك لادرابوو و وڵاتی چین پێشبینی كردبوو به‌مزووانه‌ بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌، ببوو به‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی جیهان، كه‌ له‌م میانه‌یه‌دا باشووری كوردستانیش ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی دوایین هه‌واڵی ئاژانسه‌ گه‌ردوونییه‌كانی جیهان ئه‌م وێستگه‌ گه‌ردوونییه‌ كاتژمێر 12:15 خوله‌كی ئه‌مشه‌و كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌كانی زه‌ریای هێمن.

وه‌ك خه‌مڵاندنه‌كان پێشبینیی كرابوو كه‌ وێستگه‌ گه‌ردوونییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری باشووری كوردستان و عێراقیش ئه‌گه‌ری ئه‌و مه‌ترسییه‌ نیگه‌رانی كردبوون.

به‌ڵام وه‌ك دیاره‌ وێستگه‌كه‌ دوای تێپه‌ڕین له‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌ویی ئاگری گرتووه‌ و دواییش پێده‌چێت له‌ نزیك ئاوه‌كانی تاهیتی كه‌وتبێته‌وه‌ ناو ئاوی زه‌ریای هێمن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.