Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:26

په‌که‌که‌ له‌ شنگال کشایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ په‌كه‌كه‌ هێزه‌كانی خۆی له‌ شنگال كشانده‌وه‌
په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال كشایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی گوشاره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق زیادی كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال نه‌مێنن ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ په‌كه‌كه‌ هێزه‌كانی خۆی له‌ شنگال كشانده‌وه‌. 

هاوكات فه‌هد حامد قائیمقامى سه‌پێنراوى قه‌زاى شنگال رایگه‌یاند، هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه‌، به‌ كرده‌وه‌ شنگالیان به‌جێهێشت و كشانه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها گوتی هیچ یه‌كێك له‌ گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ شنگال نه‌ماون و له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی، له‌ سنووره‌كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و تا سنوورى نێوان شنگال و سووریا، ته‌نها هێزه‌ عێراقییه‌كان بوونیان هه‌یه‌. 

ناوبراو گوتیشی، ئه‌مڕۆ سوپای عێراق ئاڵا و دروشمی هێز و گروپه‌ سیاسییه‌كانی له‌ شنگالیان داگرت و ئێستا هیچ ئاڵایه‌كی گروپه‌ سیاسییه‌كان له‌ شنگال نه‌ماوه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی له‌ قوڵایی خاكی عێراقدا ئه‌نجام بدات. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.