لیندسی گراهام سیناتۆری كۆماریخوازی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌رچوونی ئه‌مریكا له سووریا به كرده‌ویه‌كی كاره‌ساتبار وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بڕۆنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا گروپی تیرۆریستیی داعش و هه‌روه‌ها ئێران به‌هێزتر ده‌بن.
سیناتۆر گراهام له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وێڕای ئاماژه به بوونی 3 هه‌زار چه‌كداری داعش له سووریا، وتی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له سووریا بڕواته ده‌ره‌وه، داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مریكا هیچیتر كۆنتڕۆڵی له‌سه‌ر پێكدادانه‌كانی نێوان كوردانی سووریا و سوپای توركیا نامێنێت و دیمه‌شق به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی ئه‌مریكا له گۆڕه‌پانی سووریادا راده‌ستی ئێران ده‌كرێت.
ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی لیندسی گراهام دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌ریهه‌ڵداوه كه چه‌ند رۆژ پێشتر وتبووی ئه‌مریكا به‌مزووانه له سووریا ده‌ڕواته ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.