سەرلەبەیانیی ئهمڕۆ دووشەممە 2-4-2018 رێگای هەولێر - مەخموور دوای زیاتر لە شەش مانگ داخران بە رووی ھاووڵاتیان کرایەوە.
پێشتر هەرێمی کوردستان بە فەرمی سەرجەم رێگاکانی نێوان کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقی کردوونەتەوە، بەڵام هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئامادە نەبوون لای خۆیانەوە ئەو رێگایانە بکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروستکردبوو.
بازگەی مەخموور، یەكێك بوو لەو شوێنانەی كە لەكاتی لەشكركێشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان، بووە شوێنی بەرگری ھێزەكانی پێشمەرگە و چەندین ھێرشی ھێزەكانی عێراق لەوێ تێك شكێندران و ئهمڕۆش بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئهو رێگایه کرایەوە..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.