Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:22

پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە کوردستانییەکان

وەزارەتی پێشمەرگە: لە هەماهەنگی و گفتوگۆداین بۆ ئەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانی مادەی 140 بگەڕێتەوە
پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە كوردستانییەكان
کوردستان TV
100%

پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند ،كە ئەمەریكا فشاری زۆری لەسەر عەبادی كردووە و سوورە لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابرێنراوەكان ، ئەمەش لە كاتێكدایە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە هێما بۆ ئەوە دەكەن، لە هەماهەنگی و گفتوگۆدان بۆ ئەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانی مادەی 140 بگەڕێتەوە.

فردەوس عەوادی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمەریكا فشاری زۆری خستووەتە سەر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ ئەوەی دووبارە پێشمەرگە لە ناوچە دابرێنراوەكان بڵاوەیان پێ بكرێ .

پێشمەرگەی كوردستان لە 2014ەوە بەهۆی ڕاكردنی سوپای عێراق، تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانی گرتە دەست و لە هێرشی تیرۆریستانی داعش خاك و خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی پاراست.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی     

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.