دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خاتوونی یه‌كه‌می ئه‌مریكا بڕوات بۆ ئه‌نجامی رێوڕه‌سمی قیامه له كڵێسای پاڵم بیچی فلۆریدا، له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوای له كۆمارییه‌كانی ناو كۆنگرێس كرد یاساكانی ئه‌مریكا له ئاست قبوڵكردن و وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران قورس‌تر و توندوتۆڵ‌تر بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو كه هه‌ر خۆدی ترامپ پێشتر رایگه‌یاندبوو بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی میلۆنان په‌نابه‌ری نایاسایی كه به منداڵی له‌گه‌ڵ دایك وباوكیان كۆچیان كردووه بۆ ئه‌مریكا، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و كۆچبه‌رانه هیچ رێكارێكی یاسایی نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها وێڕای ره‌خنه‌گرتن له به‌رپرسانی مه‌كزیك بۆ خه‌مساردیی له به‌ڕێوه‌بردنی یاسا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر سنوور، وتی وه‌ك دیار سنووری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كزیك به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه ببێته مایه‌ی مه‌ترسیی، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری نایاسایی له‌م رێگه‌یه‌وه دێن بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی دروست ده‌كات.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.