به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێـتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، دوای چوار ڕۆژ له‌به‌ڕێوه‌چوونى خولى راهێنه‌رى بۆ راهێنه‌رانى فوتسال ، خوله‌كه به‌كۆتا هات كه‌تێیدا 17 راهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستى كوردستان به‌شداریان تێدا كردبوو ، خوله‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا له‌شارى هه‌ولێر له‌هۆلى یانه‌ى زانكۆى جیهان به‌ڕێوه‌چوو ، وانه‌كان دهوترانه له‌ڕۆژانى خول له‌لایه‌ن دكتۆر (ومیچ شامل) و (عه‌لی عیسا)
له‌ماوه‌ى ئه‌و چواڕ ڕۆژه تێیدا نوێترین زانیارى له‌سه‌ر یاری فوتساڵ و دوا گۆڕانكارییه‌كان و یاساكان بهڕاهێنهرانى به‌شداربوو درا له‌پێناو سود بینین لهیاریهكانیان له‌خوله‌كاندا له‌جێ به‌جێ كردنى ، وانه‌كانى خوله‌كه به‌شێوه‌ى تیۆرى و پراكتیكى له‌لایه‌ن وانه‌بێژانى خول له‌ماوه‌ى چوار ڕۆژدا بهڕاهێنهران ده‌دران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.