رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان رایگه‌یاند: داوامان له گه‌نجینه‌كان كردووه هه‌ردوو لیستی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت ئاماده بكه‌ن و بیده‌ن به وه‌زاره‌تی دارایی.
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه پاره‌ی مووچه ئاماده‌یه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به سیسته‌مه نوێیه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كردووه كه له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه و داوای لێكراوه كه به دوو ڕۆژی تر لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده بكه‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئێستا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه و داوای له ژمێریارانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه كه به زووترین كات لیستی مووچه ئاماده بكه‌ن.
ڕوونیشكرده‌وه كه مووچەکە هی مانگی1ی ساڵی 2018.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بەڕێوبەری گشتی پەروهردەی ھەولێر، بەشدار عەبدولخالق خۆشناو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "وەزارەتی پەروەردە ئاداگاریكردوونەتەوە، كە پێویستە سەجەم پەروەردەكان ئامادەكاری لیستی مووچە بكەن، بەو سیستەمە نوێیەی ئێستا و ئێمەش سەرجەم رێكارەكانمان گرتووەتە بەرو ئامادەكارییەكان كاتی زۆر ناخەیەنێت".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئاشكرایكرد، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستایان ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندین كە مووچە بە سیستەمی نوێ لەچەند رۆژی داهاتوو دابەشدەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.