Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:23

تەرمی منداڵێکی سێ‌ ساڵ له‌ عه‌ربه‌ت دۆزرایەوە

خوێن بە جەستەیەوە بووە
کوردستان TV
#7
100%


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، تەرمی منداڵێك دۆزرایەوە، کە خەڵکی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە.

راگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ته‌رمى منداڵه‌كه‌ ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوه‌، بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس ئەو منداڵە سێ ڕۆژە دیارنەماوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

منداڵەكە ناوی(م ، ع ، م  )ه‌ و تەمەنی سێ ساڵەو ئاوارەی كۆبانێی سوریان، لە كەمپی  ئاشتی لەعەربەت لەگەڵ خێزانەكەیدا نیشتەجێبووە، پۆلیس ده‌ڵێت، لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پزیشکی دادی سلێمانی رایگه‌یاند: هێشتا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە، بەڵام کەسوکارەکەی ئەوە دەزانن خوێن بە جەستەیەوە بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.