Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 11:38

سه‌باره‌ت به‌ بڵابوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ک هاتووچۆی هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

ته‌نها تێسته‌ و وێنه‌كانیش راسته‌وخۆ ره‌ش ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كان، هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: گرتنی وێنه‌كان تێستاو پێش دانانی هه‌ر كامێرایه‌ك له‌ هه‌ر خاڵێك ئه‌و كاره‌ ده‌كرێت.

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، له‌ نزیك فولكه‌ی بازی سه‌ر رێگه‌ی موسڵ له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه‌ تۆماركراوه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كانی خێرایی هاتووچۆ، وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌گرێت، كه‌ خێراییه‌كه‌یان كه‌متر له‌ 60 كیلۆمه‌تره‌.

له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، رائید فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دانانی كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچی خێرایی، كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێكجار نزیكه‌ی 30 خووله‌ك بۆ كاتژمێرێك كاتی ده‌وێت.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر گوتیشی: هۆكاری خایاندنی ئه‌و كاته‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كامێراكه‌ له‌ رێگه‌ نێتوۆركه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌كرێت، بۆیه‌ پێویست ده‌كات خاڵی وێنه‌گرتنه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی دیاری بكرێت و بزانریت ئایا وێنه‌كان به‌ روونی ده‌رده‌كه‌ون و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌رده‌چن یان نا.

سه‌باره‌ت به‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ش، رائید فازڵ دڵنیایی ده‌دات، ئه‌و وێنانه‌ی له‌ كاتی تێستادا ده‌گیرێن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك سه‌رپێچی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل هه‌ژمار ناكرێت و ته‌نها تێسته‌ و وێنه‌كانیش راسته‌وخۆ ره‌ش ده‌كرێنه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كاتی تۆماركردنی وێنه‌ی سه‌رپێچییه‌كان له‌كاتی بژاردنی سزا ده‌درێته‌وه‌ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێرایی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ش دیاری ده‌كرێت، بۆیه‌ ناكرێت سه‌رپێچی بۆ ئۆتۆمبێلێك هه‌ژمار بكرێت كه‌ خێراییه‌كه‌ی 40 یان 20 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.