Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:28

پڕۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین دەستیپێکردووە

چه‌ندین خێزانى عه‌ره‌ب هێنراونه‌ته‌ عه‌فرین
کوردستان TV
100%

پڕۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمی عەفرین دەستیپێکردووە و دوێنێ شەممە (31-3-2018)، 50 خێزان کە لە غوتەوە بۆ ئیدلب گوازرابوونەوە، گەیشتنە شارۆچکەی جندرێس لە رۆژئاوای شاری عەفرین و 15 خێزانی ترى عەرەب لە گوندی قتمێ لە رۆژهەڵاتی عەفرین نیشتەجێکراون، کە بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکە کوردی ئێزدین، هەروەها ژمارەیەک خێزانی عەرەب لە خودی شاری عەفرین لە نێو چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون نیشتەجێکراون. 

لە گوندی کاخوورێی سەر بە شارۆچکەی ماباتا سێ خێزانی عەرەب نیشتەجێکراون. لە ناوچەی راجۆیش ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە گوندی مەیدان ئیکبیسێ و چەند خێزانێکی عەرەبیش لە گوندی مۆساکا نیشتەجێکراون.

لە هەردوو گوندی قورنێی سەر بە بلبل و باسوفانێ لە ناوچەی شێراوا، ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی تورکمان کە خەڵکی ئەعزازن نیشتەجێکراون. 

لەلایەکی دیکەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا رێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی چەند شارۆچکە و گوندی هەرێمەکە دەکەن. 

خەڵکی عەفرین چاوەڕوانی گەڕانەوە بوون بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، كه‌ لە دۆخێکی یەکجار خراپدا ژیان بەسەر دەبەن، لە چۆڵەوانی و لەسەر شەقامەکان رۆژ دەکەنەوە و چەندین رۆژ چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ سەر زێدی خۆی، به‌لام کەسانی بیانی لە نێو ماڵەکانیاندا جێگیر دەکرێن. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.