بهپێی سهرچاوهیهك ئەو دیپڵۆماته ئەمەریکییانهی کە دەستوری ڕووسیا بۆ بەجێهێشتنی وڵات دەیان گرێتەوە چۆڵكردنی شوێنی کونسوڵخانەی ئەمەریکایان لە شاری سان پێترزبورگ دەستی پێکرد.
ئهو سهرچاوهیه ڕوونیشیكردهوه دەرکردنی ئەو دیپلۆماتانە بە تۆڵەی دەرکردنی شهست دیپڵۆماتی ڕوسیا لە ئەمەریکا و داخستنی کونسوڵخانەی ڕوسیا لە شاری سیاتل ئەنجام دەدرێت.
ههروهها دیپڵۆماتەکانی بەریتانیایی زۆرترین ژمارەی دیپلۆماتەکانی دەرکراو لە ڕووسیا پێک دێنن و بە باڵیۆزی بەریتانیا لە موسکۆ گوتراوە کە هەتا کۆتایی ئەم مانگە دەبێت ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە بۆ پلەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەریتانیا کەم بکاتەوە.
جێی باسه وەدەرنانی دیپڵۆماتەکانی ڕووسیا دوای ئەوە ئەنجام درا کە بەریتانیا تاوانی خستە سەر ڕووسیا کە سیخۆرێکی دوو لایەنەی پێشوو و کچەکەی لە ڕێگای گازی دەمارەوە درووستکراوی ڕووسیا ژەهرخواردوو کردووە.
ههر بهگوێرهی زانیارییهكانی ئهو سهرچاوهیه زیاتر لە سهد و پهنجا دیپلۆماتی ڕووسی لە ئەمەریکا و بەریتانیا و وڵاتانی یەکیەتی ئەرووپا و پەیمانی ناتۆ لە وڵات دەرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.