وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ داواكانی مامۆستایانداین و دەزانن ئەركیان گرانە، بەڵام ئەگەر مامۆستایان نەگەڕێنەوە هۆڵەكان رەنگە بڕیارێك بدرێت خواستی كەسمان نەبێت.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك بەردەوام بووەو بایكۆت نەبووە، بە داخەوە لە سلێمانی لەدوای نیوەی ساڵ كێشە دروستبووە، ئێمە لەگەڵ خواستی مامۆستایانداین و پێویستە گرنگیان پێبدەین.
پشتیوان سادق له لێدوانه‌كه‌یدا دووپاتى كرده‌وه كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له خه‌مى مامۆستایان تێده‌گات، ده‌زانێ بارودۆخیان سه‌خته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ره‌نگه بایكۆت چاره‌سه‌ر نه‌بێت.
له‌باره‌ى سیسته‌مى نوێى پاشكه‌وتكردنى مووچه وەزیری پەروەردە گوتى، ئه‌و پێداچوونه‌وه‌مان زۆر پێ باشه و هیوامان وایه له چه‌ند مانگى داهاتوو ئه‌م بڕه پاشكه‌وته‌ش نه‌مێنێ.
وه‌زیرى په‌روره‌رده له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خوێندن له سلێمانى گوتى، هه‌ڵبه‌ته مه‌نهه‌جێكى زۆر له سلێمانى له‌ده‌ستچووه، ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، بۆ دیاركردنى بابه‌ته‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله ناكۆتاكان، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌وان خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى یه‌ك ده‌بێت و له كاتى خۆى ده‌كرێت، هیچ گۆڕانكارییه‌كى به‌سه‌ر نایه‌ت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ى بایكۆتیان كردووه تا كۆتای ئه‌مساڵ نه‌گه‌ڕێنه‌وه خوێندن، هه‌ڵویستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چى ده‌بێت، پشتیوان سادق گوتى: خراپ ده‌بێت، له‌وانه‌یه بڕیارێك بدرێت له خواستى كه‌سمان نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.