Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:36

دوای یه‌کسان بوونیان له‌گه‌ڵ سێڤیا ڤالڤێردى ڕایگه‌یاند : سێڤیا یاریه‌کى باشى کرد له‌به‌رامبه‌رمان و ئێمه‌ى ماندوو کرد

سێڤیا له‌جامى شاى ئیسپانیاش له‌یاری كۆتایمان له‌به‌رامبه‌ریان بۆمان ژماره‌یه‌كى گران ده‌بن
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 30 خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ،  ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و سێڤیا له‌یه‌كێك له‌یاریه‌كانى هه‌فته‌ى خوله‌كه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن ، بارسێلۆنا له‌و یاریه‌دا تا خوله‌كه‌كانى پێش كۆتایی یاری به‌ئه‌نجامى دووگۆلى بێ به‌رامبه‌ر شكستى هێنابوو ، كه‌سێڤیا تا خوله‌كه‌كانى پێش یاریه‌كه‌ دووگۆلی تۆمار كردبوو به‌سه‌ركه‌وتوویى ، له‌خوله‌كه‌كانى 88 و 89 بارسێلۆنا له‌ڕێگاى هه‌ردوو یاریزانى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ لویس سوارێزو میسى دوو گۆلیان تۆماركرد و یانه‌كه‌یان له‌شكست ڕزگار كرد و یاری به‌كۆتا هات به‌دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا . 
دوای ته‌واو بوونى یاریه‌كه‌ ڤالڤێردى ڕاهێنه‌رى بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند ، سێڤیا یاریه‌كی باشى ئه‌نجامدا ئێمه‌یان ته‌واو ماندوو كردبوو به‌كاره‌كانیان له‌به‌رامبه‌رمان  ، دوو گۆله‌كه‌ى كۆتایمان باش بوو كه‌به‌خاڵێك یاریگامان جێهێشت .
ڤالڤێردى له‌باره‌ى میسى دوا ووتى : میسى یاریزانێكى گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ و پێویستیه‌كى یانه‌یه‌ ، ناوبراو ماندوو بوو ، تازه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌پێكان نه‌مان ده‌ویست زۆری لێ بكه‌ین ، دواتر له‌به‌شداریشى له‌یاریه‌كه‌ بۆمان سود مه‌ند بوو وه‌ك هه‌موو جار .
 
ڤالڤێردى له‌باره‌ى یه‌كلا بوونه‌وه‌ى نازناوى لالیگا ڕایگه‌یاند / هێشتا ئه‌و خوله‌ یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌ له‌پاڵه‌وانى بوونمان ، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵى زیاتر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تێیدا سه‌ركه‌وتوو بین له‌پێناو پاڵه‌وانى بوونمان 

له‌كۆتادا ڤالڤێردى له‌باره‌ى یاری كۆتای جامى شاى ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر سێڤیا ڕایگه‌یاند : سێڤیا یانه‌یه‌كى ئاسان نیه‌ تێیدا سه‌ركه‌وتون به‌ئاسانى وه‌ده‌ست بهێندرێـت به‌ڵكو ئه‌و یانه‌یه‌ له‌یارى كۆتایی جامى شا بۆمان ژماره‌یه‌كى گران ده‌بێ .
 
 شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.