Erbil 20°C شەممە 16 تشرینی دووەم 14:04

له‌ شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان جه‌ژنی قیامه‌ و ئه‌کیتۆ به‌ڕێوه‌چوو

هیوایان خواست كه‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان
له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان جه‌ژنی قیامه‌ و ئه‌كیتۆ به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قیامه‌ و ئه‌كیتۆ له‌ لایه‌ن باوه‌ڕدارانی مه‌سیحی به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا رێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌و شه‌وه‌ كرانه‌وه‌. 

مه‌سیحییه‌كانی كوردستان هیوایان خواست كه‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و برایه‌تییه‌ی كه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا هه‌یه‌ فراوانتر بكرێ و په‌ره‌ی پێبدرێ. 

هه‌روه‌ها سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد بۆ ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی كه‌ بۆیان پێكهێناون و ناوچه‌ مه‌سیحییه‌كان ده‌پارێزن و دۆخێكی وایان خوڵقاندووه‌ كه‌ ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی له‌ ترسی گیانیان ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و كوردستان بووه‌ته‌ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.