Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:51

سوپای پاسداران: له‌ هیچ یارمه‌تییه‌ک بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان درێخیی ناکه‌ین

له‌ هه‌موو تواناكانی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بۆ وه‌رگرتنی مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان
سوپای پاسداران: له‌ هیچ یارمه‌تییه‌ك بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان درێخیی ناكه‌ین
کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ یارمه‌تیدانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان درێخیی ناكات، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش دوای ئه‌و ئاڵۆزیی و پێكدادانه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌سه‌ر سنووری غه‌ززه‌ و ئیسڕائیل له‌ نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و سه‌ربازانی ئیسڕئیلیدا روویدا.

سوپای پاسداران له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هه‌موو تواناكانی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بۆ وه‌رگرتنی مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش وێڕای ئیدانه‌كردنی كوژرانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ده‌ستی سه‌ربازانی ئیسڕائیلیی، وتی كه‌ هه‌ڵوێسته‌كانی رێبه‌رانی سعودیا به‌ هۆكاری به‌شێك له‌ ره‌فتاره‌كانی حكومه‌تی ئیسڕائیل ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.

هه‌روه‌ها حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان جێگری تایبه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تیی: ئیسڕائیل به‌ هۆی كوشتاری هاووڵاتییانی غه‌ززه‌، له‌لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و گروپه‌كانی به‌رگرییه‌وه‌ تووشی په‌رچه‌كردارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بێت.

 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.