ئەمەریكا و كۆریای باشوور، دەستیان بە مانۆڕێكی سەربازی هاوبەش كرد بۆ مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ، كە ساڵانە لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێ،
هەرچەندە بەهۆی یارییەكانی ئۆلۆمپیادی زستانە مانگێك دواخرا و بڕیاربوو بەهۆی نزیكبوونەوەی هەردوو وڵات لەگەڵ كۆریای باكور مانۆڕەكە ئەمساڵ ئەنجام نەدرێ، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ مەشق و مانۆڕە سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەستی پێ كرد.
مەشق و مانۆڕە سەربازییەكە ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێ، هێزەكانی وشكایی و ئاسمانی و دەریایی و هێزە تایبەتەكانی هەردوو وڵات بەشداری تێدا دەكەن و ناوی مانۆڕە سەربازییەكەیش سەركەوتنی یەكلاكەرەوەی لێ نراوە.
گوتەبێژێك بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا پنتاگۆن ئاشكرای كرد، لە مانگی ئادار مەشقی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەكی نافەرمی دەستی پێ كرد و زیاتر لە 23 هەزار و700 سەربازی ئەمەریكا و 300 سەربازی كۆریای باشوور لە مانۆڕە سەربازییەكە بەشدارن.
هاوكات حكوومەتی سیئۆل ئاشكرای كرد، كە ئەو مەشق و ڕاهێنانە هیچ هەڕەشەیەك نییە بۆ سەر كۆریای باكور و مەشقێكی ئاسایی و وەك نەریتێكی ساڵانەی لێ هاتووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.