Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:28

ناتانیاهۆ ستایشی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی کرد که‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی سنووری غه‌ززه‌یان هێور کردووه‌ته‌وه‌

من بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ رێزێكی زۆرم هه‌یه‌
ناتانیاهۆ ستایشی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كرد كه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی سنووری غه‌ززه‌یان هێور كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ستایشی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان ئیسڕائیل و غه‌ززه‌دا دره‌ووست ببوو.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: بژیی سه‌ربازانی ئێمه‌، من بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ رێزێكی زۆرم هه‌یه‌، ئه‌وان پاسه‌وانیی له‌ سنووره‌كانی ئیسڕائیل ده‌كه‌ن تا هاوڵاتییانمان بتوانن له‌ ئاسایشدا بژیین.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ناتانیاهۆ وتی كه‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هێز و خۆڕاگرییه‌ه‌وه‌ سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی هاوڵاتییانی خۆیان ده‌پارێزن.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیی و به‌تایبه‌تیی مه‌حمود عه‌بباس سه‌رۆكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌رپرسیارێتیی كوژرانی خۆپیشانده‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی خستووه‌ته‌ ملی حكومه‌تی ئیسڕائیل.

به‌ڵام به‌رپرسانی ئیسڕائیلیی ده‌ڵێن كه‌ هێزه‌كانیان ته‌نیا ته‌قه‌یان له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ نیازیان هه‌بووه‌ په‌رژینه‌ سنوورییه‌كه‌ بشكێنن یان ئه‌وه‌ی كه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سه‌ربازانی ئیسڕائیلیی.

به‌رپرسانی ئیسڕائیلیی هه‌روه‌ها گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینییان به‌وه‌ تاوانبار كردووه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كانی وه‌ك پۆششێك بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی به‌كارهێناوه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.