Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:27

برینداره‌کان به‌ رێککه‌وتن له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌برێنه‌ ده‌ره‌وه‌

سوپای سووریا و هاوپه‌یمانانی  به‌مزووانه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی قورس بۆسه‌ر دوما ئه‌نجامده‌ده‌ن
برینداره‌كان به‌ رێككه‌وتن له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌برێنه‌ ده‌ره‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ حكومه‌تی سووریا و گروپی جه‌یشولئیسلام رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتییانی برینداری ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.

وه‌ك ده‌وترێت ئه‌م رێككه‌وتنه‌ به‌ نێوه‌ندگیریی رووسیا به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌، بڕیاریشه‌ برینداره‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی حكومه‌تی سووریا بكرێن له‌ پارێزگای ئیدلب.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای ئه‌م وڵاته‌ و هاوپه‌یمانانی  به‌مزووانه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی قورس بۆسه‌ر دوما ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌ مه‌رجێك پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌ كه‌ گروپی چه‌كداری جه‌یشولشیسلام له‌وێ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌. 

ئه‌م گروپه‌ش ده‌ڵێت: حكومه‌تی سووریا به‌نیازه‌ به‌ ناچار كردنی دانیشتووانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بۆ جێهێشتنی ئه‌وێ، پێكهاته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت و پێكهاته‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی لایه‌نگری خۆی له‌وێ جێگیر بكات.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.