Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:35

سیداد بارزانى و مه‌سرور بارزانی به‌شداریان له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو "عەزیز شێخ رەزا"دا کرد

"عه‌زێز شێخ ره‌زا باسه‌ڕه‌یی"، سەرۆکی پێشووی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوو
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 31/3/2018 له‌ شاری هه‌ولێر و له‌ مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، سێیه‌مین رۆژی پرسه‌ی "عه‌زێز شێخ ره‌زا باسه‌ڕه‌یی"، سەرۆکی پێشووی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوه‌چوو، كه‌ هەر یەک لە مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سیداد بارزانی، ئەندامی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگا وه‌ك وه‌فاو ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی مرۆڤ دۆست و ماندوونەناس له‌بواری خێرخوازیی و كاری مرۆییدا، به‌شدارییان له‌ پرسه‌كه‌دا كرد.

لە پرسەکەدا چەندین کەسایەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو به‌شداری پرسەکەیان کرد.

تێزانین، خوالێخۆشبوو "عەزیز شێخ رەزا"، له‌ساڵی 1939 له‌ شاری رانیه‌ له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵی 1956 په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، لە درێژەی وێستگەی ژیانیدا لە ساڵی 1959 بۆ خوێندن چۆته‌ پراگ، له‌ چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو ، هەروەها له‌ ساڵی 1966 په‌یوه‌ندی به‌ شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ كردووه، دواتر لە ساڵی 1967 بۆته‌ به‌رپرسی ته‌كنیكی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێراق. 

ناوبراو یەکێک بووە له‌ هه‌ڵگرانی میدیالیای بارزانیی نه‌مر، لە ساڵی (2005) بووەته‌ سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی دەزگا بووە و بۆ ماوەی 12 ساڵ خزمەتی مرۆڤایەتی کردووە‌.

لە ساڵی 2017دا ده‌ستی له‌ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، كێشاوه‌ته‌وه‌ و له‌ شەوی 20-21 / 3/2018 له‌ وڵاتی سوید به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد و له‌ رۆژی 28/3/2018 تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی باب و باپیرانی له‌ شاری رانیه‌ به‌خاك سپێردرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.