نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی شاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بایکۆتی خوێندنیان شکاند و داوایان لە مامۆستایان کرد، سبەی یەکشەممە بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، ئەمڕۆ شەممە 31-3-2018 رایگەیاند بایکۆت دەشکێنن و حەوت داواکاریشیان پێشکەشی حکومەت کرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، داوایان لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هەرچی زووە دەست بە پرۆسەی چاکسازی بکەن و لەو رێگەیەشەوە بڕی پاشەکەوتی دیاریکراوی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان نەهێڵن.
پێمان وایە ئەو هەنگاوەی حکومەت لە راگەیاندنی دەستکاریکردنی رێژەی پاشەکەوتی مووچە، هەنگاوێکی باشە لەم قۆناخەدا. هەوڵبدرێت لە قۆناخی داهاتوو کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو پاشەکەوتە بکرێت، بۆیە بە شێوەیەکی کاتی بایکۆتی خوێندن لە شاری هەولێر هەڵدەپەسێرین و، داوا لە مامۆستایان دەکەین رۆژی یەکشەممە دەست بە دەوامی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
ئێمە گومانمان لە بەڵێنەکانی حکومەت هەیە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی، بۆیە چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەین و، لەفشار و هەڵوێستی مەدەنییانەی خۆمان بەردەوام دەبین، تا ئەو رۆژەی تەواوی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن.
داوا لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان دەکەین رەوشەکە ئاسایی بکەنەوە و، تەواوی زیندانیکراوان ئازادبکرێن و رێگا بە دوورخراوەکان بدرێت بگەڕێنەوە شار، لە داهاتووشدا هەموو سزایەکی ئیداری و دەستگیرکردنێک بە تەواوی رەتدەکەینەوە.
داوا دەکەین لەڕێگەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بە ڕێکاری یاسایی کاربکرێت بۆ گێڕانەوەی ئەو پارە پاشەکەوتکراوەی لای حکومەتە بۆ مووچەخۆران. (داوا دەکەین) پەرلەمان بەزووترین کات بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی یاسای چاکسازی پەسەند بکات، تاوەکو قۆناغی دووەمی نەهێشتنی پاشەکەوت جێبەجێبکرێت و حکومەت بیانووی نەمێنێت.
داوادەکەین حکومەت بۆ مووچەی هەر وەزارەتێک، رۆژێک دیاری بکات بۆ وەرگرتنی مووچە، بە مەرجێک لە 30 رۆژ تێنەپەڕێ، تاوەکو مووچەخۆران لە دڵەڕاوکێ رزگاریان ببێت.
حکومەت و وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگ بن لەگەڵ دەستەی مامۆستایان و کەسانی پسپۆڕ لە بواری پەروەردە، تاوەکو کاربکرێت لەسەر چاککردنی کەرتی پەروەردە و بەرزڕاگرتنی کەسایەتیی مامۆستا.
داوا دەکەین وەزارەتی پەروەردە کاربکات لەسەر بەهەمیشەیىکردن و دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست.
به‌هۆی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێت، به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندرووستی، رۆژی 25ی مانگ خۆپیشاندانێكیان سازكرد و داوایان له حكوومه‌ت كرد ده‌ستكاری سیسته‌مه‌كه بكه‌ن.
دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه، له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستكاری ده‌كرێت و زۆرترین پاشه‌كه‌وت 30% ده‌بێت و كه‌مترینیش 10%.
به گوێره‌ی سیسته‌می نوێ، پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینان نامێنێت، ئه‌وانه‌ی مووچه‌شیان له 400 هه‌زار كه‌متره، سیسته‌می پاشه‌كه‌وت نایانگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.