Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:59

دیار ره‌حمان ئه‌ستێره‌که‌ى هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌که‌ى له‌به‌یروت چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ

ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆى تووش بوونى به‌و نه‌خۆشیه‌ى به‌رۆكى گرتووه‌ له‌یارى كردن دور كه‌وتوه‌ته‌وه‌ .
کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری پزیشکی ، یاریزان و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان ئێستا له ووڵاتی لوبنانه و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی به‌یرووتی پایته‌خت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی ده كات،  له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕی کوردستان تیڤی دیار ڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که تا ئێستا له‌لایه‌ن پزیشکانه‌وه‌ دوو پشکنینی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی ، هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی کرد که پاڵپشتی بوونه و له‌هه‌واڵیانی پرسیوه‌، شایانی باسه‌ ناوبراو ماوه‌یه‌که‌ دووچاری نه‌خۆشی بۆته‌وه‌ و دوای هه‌وڵێکی زۆر گه‌ێنرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ته‌ندرووستی له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان .. ئه‌وه‌ی ماوه‌ بوترێ یاریزان و ئه‌ستێره‌ی کوردستان دیار ڕه‌حمان یه‌کێکه له یاریزانه به تواناکانی کوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت ، جگه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ چه‌ندین یانه‌ی دیکه‌ی کوردستان یاریی کردووه‌ ، هه‌روه‌ها له یه‌که‌م پاڵه‌وانێتی ڤیڤا کۆپ که دواتر بووه‌ کۆنیفا که‌ له‌ باکووری سوید به‌ڕێوه‌چوو وه‌ک یاریزانی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان به‌شداری کرد .

 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.