به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گوێر وه‌ڵامی به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له گوێر ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: ناوبراو سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانی دوورن له راستی.
ده‌شلێت: به‌سه با چیتر غه‌در له میلله‌تی خۆمان نه‌كه‌ین.
"هێرش حسێن" به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گوێر، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا چه‌ند خێزانێك كه پێشتر ئاواره ببون داوای گه‌رانه‌وه‌یان كردووه بۆ سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان، ئێمه‌ش وه‌ك ئیداره‌ی ناوچه‌كه ته‌نیا رێگه‌مان به ئاواره ڕه‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌كه داوه بگه‌رێنه‌وه بۆ گوێر.
راشیگه‌یاند: گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به 3 فلته‌ردا ده‌روات، كه له یه‌كه‌م فلته‌ردا حكومه‌تی عێراق هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆسیه‌ی بنه‌ماڵه‌كان ده‌كات و دواتر دۆسیه‌كان ده‌خرێنه فلته‌ری دووه‌مه‌وه كه بریتین له لیژنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و لیژنانه لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاك به تاكی بنه‌ماڵه‌كان كرد و ده‌رچوو كه خێزانه‌كان بێ كێشه‌ن و سه‌ر به هیچ گروپێكی تیرۆرستی نین، دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی گوێر ده‌كرێت و ئیداره‌ش به كۆمه‌لێك رێكاری تایبه‌ت رێگه ده‌دات خێزانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه "رائید عه‌بدولڵا" به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گوێر به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: قسه‌كانی به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی گوێر دوورن له راستییه‌وه‌و به‌داخه‌وه كه‌سانێك له ئاست به‌رپرسیاریه‌تی دابن و هه‌واڵی چه‌واشه‌كارو دوور له راستی بڵاو بكه‌نه‌وه.
گوتیشی: به‌شێك له خێزانه ئاواره‌كانی گوێر دوای كۆمه‌ڵێك فلته‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌یان، ئه‌گه‌ریش به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه ئه‌و خێزانانه داعش بن، ئه‌وا با بفه‌رموون رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و 3 لیژنه وردبینیه‌ی عێراقدا بگرنه به‌ر و له راگه‌یاندن بڵاویبكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.